نەرمین مەعروف: كۆتایی بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەهێندرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای دەركردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەشڵێت، “بە جێبەجێكردنی یاساكە كۆتایی بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەهێندرێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای جەژن یاسای بودجە بە دەركردنی چەند رێنماییەك بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پشكی پارێزگاكان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان رەوانەدەكرێت و ماف و شایستەی مووچەخۆران لە پشكی هەرێمی كوردستاندا دیاریكراوە.

ئاشكراشیكرد، بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە كۆتایی بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەهێندرێت و چیتر سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران: بەهۆی بۆردومانی بۆکانەوە زیانێکی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە

تەلەڤیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاری بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە چڕی بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە بینا، ماڵ و دامەزراوەکانیش…
Total
0
Share