پۆلیسی سلێمانی دوو ئۆتۆمبێلی دزراوی دۆزییەوە.. “لە هەولێر دزراون”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، دوو ئۆتۆمبێلی دزراویان دۆزیوەتەوە كە لە هەولێرەوە هێندراونەتە سلێمانی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “پاش ئەوەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر-بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردەوە لە هاتنی دوو ئۆتۆمبێل بۆ ناو پارێزگای سلێمانی كە دزراون، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركردەوە كە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە” .

پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەژێر ڕۆشنایی زانیارییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی سلێمانی، توانرا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێنەوە كە یەكێكیان لە قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ئەوی تریان لە قەزای شارەزور و لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە دۆزراوەتەوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “پاش تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكان ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد گەرمیانی: سودانی بەڵێنیدا كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەربكات

سەرۆكی رێکخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیدا هاوكاربێت لە چارەسەركردنی كێشەكان بە…
Total
0
Share