هاتوچۆی سلێمانی داخرانی ژمارەیەک ڕێگای ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی داخستنی چەند ڕێگایەکی سنووری  ‏پارێزگاکە بەهۆی بارینی بەفر و کەشوهەواوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، داوادەکات بۆ ‏کاری پێویست نەبێت، نەچنەدەرەوە. ‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە بەهۆی ‏بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەشوهەوا، چەند ڕێگایەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی ‏بەربەستکراون، یان هاتوچۆ تیایاندا مەترسیدارە”. ‏

داواشدەکات لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان بەهیچ جۆرێک ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن و  ‏‏”باشتریشە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن”. ‏

ئەو ڕێگایانەی بەربەستکراون: ‏

‏-  ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلاداوودە و تونێلی پێشڕەو

‏- ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان بەربەستکراوە

‏- ڕێگای پێنجوێن بەربەستکراوە

‏- ڕێگای سلێمانی – قەیوان بەربەستکراوە

‏- ڕێگای سلێمانی – مێرگەپان بەربەستکراوە

‏- ڕێگای تاسڵوجە – بازیان هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە

‏- ڕێگای دوکان – تاسڵوجە هاتوچۆ تیایدا مەترسیدارە

بابەتی پێشتر

كارەبای عێراق دانیپێدادەنێت: جێگرەوەمان بۆ غازی ئێران نییە

بابەتی دواتر

دەوامی فەرمی لە كەركوك بۆ نیوە كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share