قوباد تاڵە‌بانی لە زیادەڕۆییەكانی سلێمانی و چارەسەركردنی كۆڵییەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لیژنەی چارەسەركردنی زیادەڕۆیی لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە‌ھیچ كە‌سێك قبوڵناكەن لە‌ھە‌ر پلە‌ و پۆستێكدا بێت زیادەڕۆیی ئە‌نجامبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد لە‌ سلێمانی تایبە‌ت بوو بە‌ چارە‌سە‌ركردنی زیادەڕۆیی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی و داوای ‌لە‌ لیژنە‌ی ڕاسپێردراو كرد، ھە‌موو توانای خۆیان بە‌كاربھێنن بۆ ڕێگریكردن لە‌ زیادەڕۆیی نوێ.

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ستایشی ھە‌نگاوە‌كانی لیژنە‌كە‌شی كرد و جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ دە‌سە‌ڵاتی تە‌واویان ھە‌یە‌ بۆ ڕێگریكردن و چارە‌سە‌ركردنی پرسی زیادەڕۆیی لە‌ سنووری سلێمانی.

جەختی لەوەشكردەوە، لە‌ھیچ كە‌سێك قبوڵناكرێت لە‌ھە‌ر پلە‌ و پۆستێكدا بێت كە‌ زیادەڕۆیی ‌ئە‌نجامبدات یا ڕێگربێت لە‌ ڕاگرتنی زیادەڕۆیی لە‌سە‌ر موڵك و ماڵی گشتی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، قوباد تاڵەبانی داواشی لە‌و لیژنە‌یە كرد كە‌ لە‌ مانگی نیسانی ئە‌مساڵدا پێكھێنراوە، لە‌ماوە‌یە‌كی دیاریكراودا ئە‌م دۆسیە‌یە‌ بە‌تە‌واوە‌تی چارە‌سە‌ربكە‌ن و ماف تە‌نھا بە‌ خاوە‌ن ماف بدرێت.

بابەتی پێشتر

نۆلیتۆ لە لوتکەدایە و چاوی لە زیاترە

بابەتی دواتر

داوای گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share