دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، وەڵامی بەیاننامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە.
دەوڵەت باخچەلی، لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات لە ئیستانبوڵ، لە وەڵامی مەسعود بارزانی، رایگەیاند، هەمان گورگە بۆرەکەی جارانم، تاوەکو مەرگ رێگەم بدات هەرواش دەمێنمەوە.
وتیشی، ژیرانە بیرکردنەوەمان کردووەتە بنەما و بەهیچ جۆرێک وەڵامی قسەی پووچ و بەتاڵ نادەینەوە، دەمانەوێت تورکیا لە تیرۆر پاک بکەینەوە، لەبری ئەوە دادپەروەری سەروەربێت، بۆیە جیا لە یەکگرتن هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە.
باسی لەوەشکرد، وتەکانی ئەم دواییەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ژیرانە و ئەرێنی بوون.