ئێران و ئەمریکا گەڕى چوارەمى دانوستانەکانیان ئەنجامدەدەن

وەزیرى دەرەوەى ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەى بە رەسمی پێشنیارێکى عومانى بۆ ئەنجامدانى گەڕى چوارەمى وتوێژە “ناڕاستەوخۆکان” لەگەڵ واشنتن قبوڵ کردووە.

عەباس عراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، تاران رەزامەندى دەربڕیوە لەسەر پێشنیارێکى سوڵتاننشینى عومان بۆ ئەنجامدانى گەڕى چوارەمى دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ واشنتن.

وتیشى، “دیدارەکان رۆژى یەکشەممە لە مەسقەتى پایتەختى عومان بەڕێوەدەچن”.

وتوێژەکان بە پلەبەندى رۆچوونەتە نێو قۆناغى وردەکارییەوە، عراقچى واى وت.

باسى لەوەشکرد، هەموو پێشکەوتنێک لەم قۆناغەدا پێویستى بە گفتوگۆى هونەرى و هەڵسەنگاندن هەیە دەربارەى ئەو پرسانەى دەخرێنەڕوو.

سوڵتاننشینى عومان لە ساڵى رابردووەوە رۆڵى نێوەندگیر دەبینێت و، پێشتر میوانداری سێ گەڕى رانەگەیەندراوى گفتوگۆى نێوان تاران و واشنتنى کردووە کە تایبەت بوون بە سوککردنى سزاکان، ئاییندەى رێککەوتنى ئەتۆمى و دۆسیەى قەڵەمڕەویی هەرێمایەتى.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
Total
0
Share