ئاگادارییەک لە حەج و عومرەی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم خاوەن کۆمپانیاکان ئاگاداردەکاتەوە، ریکلام بۆ گەشتی عومرە نەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان دەکەین، ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەکەن تاوەکو پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوویی بەکۆتادێت و ئەوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە پلانێکی تۆکمەوە و بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ، دەرگای پێشکەشکردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “بە پێویستی دەزانین، ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەینەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدووربگرن، تاوەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات، ئەوا رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن

نوێنەری چالاکوانانی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆکی یەکێتی بەشێک لە کێشەکانی چەمچەماڵ چارەسەردەکرێن. ئاوات خەیروڵا، نوێنەری چالاکوانانی…
Total
0
Share