پزیشکیان: هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆم نادەین

سەرۆک کۆمارى ئێران رایدەگەیەنێت، هەوڵیان بۆ جەنگ نەداوە و دەستپێشخەریش نەبوون و دەشڵێت، نایانەوێت چەکى ئەتۆمییان هەبێت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران رایگەیاند، لە کوشتن و تیرۆر ناترسن و ئەوان نیین کە هەوڵیان بۆ جەنگ نەداوە و ئەوانیش دەستیان پێنەکرد.

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنى ئێرانیش بۆ هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆم وتى، “هیچ نیازێکمان نییە بۆ پەرەپێدانى چەکى ئەتۆمى” لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتیکردەوە کە دەیانەوێت سوود لە وزەى ئەتۆم وەربگرن و “کەس ئەم مافەمان لێزەوت ناکات”.

پزیشکیان لە هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەى ئەمریکاى تۆمەتبارکرد و باسى لەوەکرد، ئەمریکا بۆ هێرشەکان رێگە بە ئیسرائیل دەدات.

دەربارەى دانوستانەکانى ئەم ماوەیەش سەرۆکى ئێران ئەوەى خستەڕوو، “ئێمە نەبووین کە وازمان لە دانوستانەکان هێنا”.

لە بەرەبەیانى هەینیی رابردووەوە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیان پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا: چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە ئەسفەهان تێکشکاند

وتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند، لە کاردانەوەی هەوڵەکانی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکامان لە باشووری ئەسفەهان تێکشکاند.
زیاتر ببینە

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانی: ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە قۆناغی کۆتاییدایە

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە زاری بەرپرسێکی باڵای پاکستانییەوە بڵاویکردەوە، هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە گەیشتوونەتە…
Total
0
Share