ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کاری خۆبەخشییە و بەو بۆنەیەوە لە جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی خۆبەخشی بریتییە لە “هەموو بەشدارییەک جیاوازیی دروستدەکات”.
دەستنیشانکردنی ئەمڕۆژە دوای بڕیارنامەی A/RES/78/127ی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هات، کە داوای بزوتنەوەیەکی جیهانیی فراوانی کرد بۆ جەختکردنەوە لە رۆڵی گرنگی خۆبەخشەکان لە خێراکردنی پێشکەوتنەکان بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تاوەکو ساڵی 2030.
خۆبەخشەکان کەلتوورێکی قووڵتر لە خزمەتکردنی گشتی دەهێننە کۆمەڵگەکانیان، پردێک بۆ نەوەکان دروستدەکەن، و پشتگیری لە رێگای گەشەپێدانی بەردەوام دەکەن.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، بەشێکی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەکان پەیوەستە بە رۆڵی خۆبەخشەکانەوە لەسەرانسەری جیهان لەڕێگەی چالاکییە خۆبەخشییە کۆمەڵایەتییە بەرجەستەکراوەکانەوە.
دەشڵێت، ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەبێ بەشداریکردنی خەڵک لە هەموو قۆناغەکان و ئاست و کاتێکدا بەدی نایەن.