سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی پشتێنی سەلامەتییەوە سزادەدرێت

ریشی سوناك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا

پۆلیسی بەریتانیا سزای دارایی بەسەر ریشی سوناك سەرۆك وەزیراندا سەپاند بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی لە ئۆتۆمبێلەكەیدا لەمیانەی وێنەگرتنی گرتەیەك بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

سوناك پێش سەپاندنی سزاكە داوای لێبوردنی كرد و بە هەڵەیەكی نائەنقەست ناویبرد.

سوناك لەو كاتەدا لە كوشنی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەی لەكاتی گەشتگردنیدا لە باكووری ئینگلتەر وێنە ڤیدیۆییەكەی دەگرت بێ ئەوەی پشتێنی سەلامەتی ببەستێت.

دەركەوتنی بێ پشتێنی سەلامەتی هەڵمەتێكی بەرفراوانی رەخنە و ناڕەزایی لێكەوتەوە و هەندێك داوایاندەكرد بە 500 پاوەند سزا بدرێت.

ئەمە دووەم سزایە كە سوناك لەلایەن پۆلیسەوە ئاراستەی دەكرێت پاش ئەوەی ساڵی رابردووش ئاشكرابوو كە پێشێلی رێنماییەكانی پەیوەست بە كەرەنتینەی كۆرۆنای كردووە هاوشانی بۆریس جۆنسن-ی سەرۆك وەزیرانی ئەوكات.

بەپێی یاسای بەریتانیا سزای 500 پاوەند (620 دۆلار) دەسەپێندرێت بەسەر هەر كەسێكدا بەهۆی نەبەستنی پشتێنی سەلامەتییەوە.

بابەتی پێشتر

ورچێك ژنێك و منداڵەكەی كوشت

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار لە عێراق ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند كاتژمێر لەبەرزبوونەوەی جارێكی دیكە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121 دۆلار…
Total
0
Share