نرخی نەوت بۆ 67 دۆلار دابەزی

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێك زیاتر لە یەك دۆلار لە نرخەكەی دابەزی و بە نزیكەی 67.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ دەستپێكی مامەڵە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی نوێی تۆماركرد، نرخی هەر بەرمیلێك بە 67.32 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێك 1.33 دۆلار لە نرخەكەی دابەزیوە.

هاوكات نرخی نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 64.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و 1.53 دۆلار لە نرخەكەی دابەزی.

بەهۆی ڕاگەیاندنی كەرەنتینەی گشتی لە چین، جەنگی ئەفغانستان و پڕبوونی عەمبارەكانی نەوتی ئەمریكا، نرخی نەوت ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە ڕوو لەدابەزینە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم پێكهێنا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share