گەورەترینە لە ئەوروپا
بەهۆی بۆردومانی ڕوسیاوە ئاگر لە بنكەیەكی ئەتۆمیی ئۆكرانیا كەوتەوە

ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە

بەهۆی بۆردومانی ڕوسیاوە، ئاگر لە بنكەیەكی ئەتۆمیی ئۆكرانیا كەوتەوە، كە گەورەترینە لە ئەوروپا، تا ئێستا هیچ قسەیەك نییە لەبارەی ئەگەری دروستبوونی تیشكدانەوەی ئەتۆمی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند، بۆردومانێكی ڕوسی وێستگەی ئەتۆمیی “زاپۆریژیا”ی كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە باڵەخانەی تایبەت بە ڕاهێنان و تاقیگەی وێستگەكە كەوتووەتەوە.

ئەم بەیانییە دەزگای حاڵەتە لەناكاوەكانی ئۆكرانیا ڕاگەیەندراوێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوكردەوە، نزیكەی كاتژمێر 04:20 خولەك بە كاتی گرینج ( 6:20 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان) ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هیچ قوربانییەك نەكەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشكرایكرد، ئۆكرانیا هیچ گۆڕانكارییەكی لە ئاستی تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە بنكەكە تۆمارنەكردووە.

 

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە: تەنها ئاگاداری ڕاپۆرتی دیلۆیت و ‏‏350 ملیۆن دۆلارەکەین

بابەتی دواتر

ئاگر لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

دوای ئەو زیانانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆماریکرد، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە. ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share