ئەمڕۆ لایەنە سوننەکان کۆدەبنەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ لایەنە سوننەکان کۆببنەوە و دەنگیان یەکگرتوو بکەن.

محەمەد عەباس تائی، وتەبیژی هاوپەیمانیی سیادە رایگەیاند، پاش کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ، لەپێناو یەکخستنی دەنگمان و پێکهێنانی بەرەیەکی سوننی بۆ حکومەتی نوێی عێراق، کۆببینەوە.

وتیشی، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە ئەنجامدەدرێت و شوێنی کۆبوونەوەکەش نووسینگەکەی خەمیس خەنجەر دەبێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەنگاوەکانی دواتر و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ناوچەکە دەکرێت.

شایەنی ئاماژەیە، لایەنە سوننەکان لە هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەمی 2025، لە کۆی 329 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیان 75 کورسی بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەربگرن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share