پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە”.

مەلا كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەرچەندە ڕاگەیەندراوە سبەینێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدرێت،بەڵام دەبێت بە ڕەسمی پەرلەمانتاران ئاگاداربكرێنەوە و تائێستا ئێمە ئاگادارنەكراوینەتەوە بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئاماژەی بەوەكرد، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان ئازادن بەشداردەبن لە دانیشتنەكەی سبەینێ یاخود بایكۆت دەكەن، ڕەنگە بەیانی هەڵویستیان بگۆڕن و بەشداری دانیشتنەكە بكەن .

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی باسی لەوەكرد، “دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە”.

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەرێوەبچێت و 40 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر هەڕەشەی كۆتاییهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

بابەتی دواتر

ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی نەخۆشیی شەكرە بڵاودەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share