لەبارەی مووچەوە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی دەدات، هیچ مەترسییەک بۆ مووچەی فەرمانبەران لەئارادا نییە و لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، مووچەی سەرجەم مانگەکان زامنکراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی یاخود نەبوونی نەختینە نییە.

وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لە بوونی گرفت و نەبوونی پارە یان راگرتنی مووچە دەكەن، راست نین، چونكە مووچە گرەنتیی كراوە و لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت.

بڕیارە حکومەتی عێراق مووچەی 12 مانگی ئەمساڵ لە وادەی خۆیدا بنێرێت، بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو مەرج و یاسایانە بێت کە لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان هەردوولا، باسیان لێوەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی شەقامە خێراکانەوە شۆفێرا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لەبارەی بەکارهێنانی رێگا خێراکانەوە و ژمارەیەک رێنمایی لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share