نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 18 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ، لە بازاڕەکانی جیهان هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە چوار هەزار و یەک دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 981 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەگوێرەی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، بەهۆی سیاسەتی نەرمی ئابوریی ئەمریکا و چاوەڕوانییەکان بۆ بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی رێژەی سوود، نرخی زێڕ بەرزبووەوە، ئێستا، مامەڵەکاران و بازرگانان پێیانوایە کە ئەگەری دابەزاندنی 25 خاڵی تری رێژەی سوود لەلایەن یەدەگیی فیدراڵی ئەمریکاوە، ئەگەرە رێژەییەکەی %70یە، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبووەنەی نرخی زێڕ.