پوتین فەرمانی كشانەوەی بە سوپاكەیدا لە دەوروبەری كیێڤ

كۆشكی كرمیلن بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتین فەرمانی بەسوپای ڕوسیا داوە كە لە دەوروبەری كیێڤ بكشێنەوە ئەویش وەكو دەستپێشخەرییەك بۆ باشتر بەڕێوەچوونی دانوستانەكان.

دیمتری بیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرمیلن لە چاوپێكەوتنێكی میدیاییدا ڕایگەیاندووە، پوتین فەرمانی بە سوپای ڕوسیا كردووە كە لە ناوچەكانی دەوروبەری كیێڤ بكشێنەوە وەكو دەستپێشخەرییەك بۆ باشتر بەڕێوەچوونی دانووستاندنەكانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا.

جەختیشی كردووەتەوە، بڕیارەكەی سەرۆكی ڕوسیا بۆ ئەوەیە دۆخێكی گونجاو بۆ دانووستانەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئۆكرانیا دروست بێت، كە ببێتە هۆی ئەوەی بڕیاری جددی تێدا بدرێت.

بڕیارەكەی پوتین لە كاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سوپای ڕوسیا تۆمەتبار كرا بە كۆمەڵكوژی لە ناوچەیەكی دەوروبەری كیێڤ لە پوچا، ئەوەش كاردانەوەی وڵاتانی لێكەوتەوە.

هاوكات لە دوای زیاتر لە 40 ڕۆژ شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا هێرشەكان خاوبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئـ.ـێران: دووەم سیستمی بەرگریی ئاسمانیی THAADـی ئەمریکی تێکشکێندرا

نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای ئـ.ـێران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، دووەمین سیستمی بەرگریی مووشەکیی…
Total
0
Share