مانگی رابردوو لە عێراق 100 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمیکردووە

فۆتۆ: رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمکردووەتەوە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ 4.33 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان پابەندبوونی عێراقە بە بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپیک پڵەسەوە بە کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لەم مانگەدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای قەرنە 2 رابگرێت، کە توانای بەرهەمهێنانی لە رۆژێکدا 400 هەزار بەرمیلە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە.

هاوکات بڕیارە کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی دیکە زیاتر بکرێت بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کارکردن لەو کێڵگە نەوتییەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی ئاوی نێوان عێراق-تورکیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نزیکە و لە چەند رۆژی داهاتوو دەچێتە بواری…
Total
0
Share