ترەمپ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا: بۆ مانەوەی ئەمریكا بە گەورەیی پێویستە بگەڕێمەوە کۆشکی سپی

دۆناڵد ترەمپ، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە درەنگانی شەوی ڕابردوو یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە بە تەواوی هەست بە باشی دەکات و بە پاڵپشتی چارەسەرەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە تەواوی تێیدەپەڕێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “سەرجەم ئەوانەی لە نەخۆشخانکەدان بەفراوانی کاردەکەن تاوەکو بەزوترین کات بگەڕێمەوە بۆ کۆشکی سپی، پێویستیشە بە خێرایی بگەڕێمەوە بۆ کۆشکی سپی لە پێناو هەمیشە مانەوەی ئەمریکا بە گەورەیی”.

ترەمپ دەڵێت، “بەردەوامی بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دەدەین، بە شێوەیەکی باش وەک چۆن لەسەرەتاوە دەستمان پێکرد”، دەشڵێت، “ملیۆنان خەڵک لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، من تەنها لە پێناو ئەمریکییەکاندا ڕوبەڕووی ڤایرۆسەکە نابمەوە بەڵکو لە پێناو هەموو جیهاندا ئەوە دەکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
Total
0
Share