بۆ دابەزاندنی کێش لەم کاتەدا قاوە بخۆرەوە

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کاتی خواردنەوەی قاوە کاریگەریی لەسەر دابەزینی کێش هەیە هێندەی جۆری قاوەکە و پێکهاتەکانی.

بەپێی راپۆرتێک کە لە پێگەی هێلس بڵاوکراوەتەوە، قاوە نەک تەنها وزەت پێدەبەخشێت، بەڵکو یارمەتی جەستە دەدات چەوری بسووتێنێت ئەگەر لە کاتی گونجاو و بە رێگەی گونجاو بەکاربهێنرێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر لە هەفتەیەکدا کوپێک بۆ حەوت کوپ قاوە بخۆیتەوە، بە تایبەت پێش ژەمەخۆراکییەکان ئارەزووی خواردنت کەمدەبێتەوە و چەوری جەستە بە گشتی و ورگ بە تایبەتی کەمدەکاتەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، کاتژمێرێک بۆ نیو کاتژمێر بەر لە وەرزشکردن قاوە بخۆیتەوە کاریگەریی لەسەر زیادبوونی توانای جەستە بۆ جووڵە و چالاکی زیاتردەکات، بەڵام بە پێچەوانەوە خواردنەوەی قاوە  لە کاتەکانی شەودا جگە لەوەی خەو تێکدەدات، میتاپۆلیزمیش خاودەکاتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، بۆ ئەوەی قاوە سوودەکانی لەدەستنەدات نابێت شەکر و پێکهاتەی قورسی بۆ زیادبکرێت، لەبری ئەوە دەکرێت جێگرەوەی شەکر یان شیری کەمچەوری بۆ زیادبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share