توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات: چی دەبێت ئەگەر ڕۆژانە چا و قاوە بخۆینەوە؟

توێژینەوەیەكی پزیشكیی نوێ دەریدەخات كە ڕۆژانە خواردنەوەی چا و قاوە دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی مەترسییەكانی توشبوون بە جەڵتەی مێشك و زەهایمەر، بەتایبەت ئەگەر هەردووكیان بخورێنەوە، نەك تەنها یەكێكیان.

توێژەرانی توێژینەوەكە كە لە زانكۆی تیانچین-ی چینی ئەنجامیانداوە، دەڵێن، “توێژینەوەكانی پێشوو پەیوەندیی قاوە و چایان ئاشكراكردووە لە پارێزگاریكردن لە تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و زەهایمەر”.

توێژینەوەكە زانیارییەكانی زیاتر لە 360 هەزار بەشداربووی بۆماوەی 10 تا 14 ساڵ پشكنیوە و زانیارییەكانیان لە بانكی زانیارییەكانی بەریتانیا كۆكراونەتەوە، بەپێی (سی ئێن ئێن).

توێژەران دەڵێن، ئەوانەی 2 تا 3 كوپ قاوەیان خواردووەتەوە، یان ڕۆژانە 3 تا 5 كوپ چایان خواردووەتەوە، یان ڕۆژانە 4 تا 6 كوپ قاوە و چایان خواردووەتەوە، بەرگرییان دژی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و زەهایمەر زیادیكردووە.

ئەمە بەسەر ئەوانەدا جێبەجێدەبێت كە ڕۆژانە چا یان قاوە دەخۆنەوە، بەڵام ئەنجامەكان باشتربوون بۆ ئەوانەی ڕۆژانە 2 تا 3 كوپ قاوە و 2 تا 3 كوپ چایان خواردووەتەوە، واتە 4 تا 6 كوپ چا و قاوە لەیەك ڕۆژدا.

ئەو كەسانە تووشبوونیان بە زەهایمەر بەڕێژەی 28% كەمتر و جەڵتەی مێشك 32% كەمتر بووە بە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووەتەوە.

توێژەران لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێن، ئەو ئەنجامانەی پێیانگەیشتووین دەریدەخەن خواردنەوەیەكی هاوسەنگی قاوە و چا بەجیا، یان پێكەوە لە ڕۆژێكدا، پەیوەندی هەبووە بە كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و زەهایمەر.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

كازمی بە پشتیوانیی پێشمەرگە هەڕەشەی لەناوبردنی "دوژمنی یەكەم"ی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

پێشێلكردنی ئازادیی ئاینی.. ئەمریكا ژمارەیەك وڵات و ڕێكخراو دەخاتە لیستی ڕەشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share