لە سلێمانی 25 هەزار کەس کارتی زیرەکی ڤاکسینیان بۆکراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدوای دەستپێکردنی دروستکردنی کارتی پلاستیکی “کارتی زیرەک”ی ڤاکسین تائێستا 25 هەزار کارتی پلاستیکی بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، لەڕێگەی سێ تیمەوە لەناو ناوەندی شاری سلێمانی کار بۆ کارتی زیرەک کراوە، تائێستاش 25 هەزار کارت بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە.

کارتی زیرەک “کارتی پلاستیکی”ی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانە دروستدەکرێت کە دوو ژەمی تەواوی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، کارتێکی نێودەوڵەتییە و لەسەرتاسەری جیهاندا کاری پێدەکرێت.

تەندروستیی سلێمانی مەرجەکانی دروستکردنی کارەتەکەی بڵاوکردووەتەوە:

1- دەبێت هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت

2-ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلایندا هەبێت

3-ِ دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرە بکات کەپێشتر ڤاکسینی  وەرگرتووە و داواکاری پێشکەش بکات .

4-هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەری دروستکردنی کارتی ڤاکسین بکات، دەبێت هاوڵاتی سەردانی ئەو سەنتەر و مەڵبەند و بنکانە بکات کەپێشتر ڤاکسینی وەرگرتووە.

ئەو پێداوستیانەی هاوڵاتی دەبێت لەکاتی سەردانیکردن پێیبێت :-

*- کارتی وەرگرتنی ڤاکسین

٭-فۆتۆکۆپی پاسپۆرت

٭- 5000هەزار دیناری عێراقی بۆ پسوڵەی ژمێریاری (38آ)

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی دواتر

دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ سەرۆك كۆمار كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share