ژنێک بەهۆی مانەوەی زۆری لەبەر خۆر تووشی چەند جۆرێکی شێرپەنجە بووە

ژنێک دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەبەر تیشکی خۆر ماوەتەوە پزیشکەکان توانیان سێ جۆر شێرپەنجەی جیاواز لە جەستەیدا دەستنیشان بکەن و سەرجەمیشیان بەهۆی مانەوەی بووە لەبەر تیشکی خۆر.

مێلیسا لویس لە ساڵی 2009ـەوە تووشی سێ جۆری جیاوازی شێرپەنجە بووە، ئەمەش بەهۆی ئەو ماوەی زۆرەی کە لە پێشوودا لەبەر خۆر و تەنیشت ئاودا ماوەتەوە.

لویس ئاشکرایکردووە، ئێستا پێویستی بە چارەسەری بەردەوام هەیە بۆ مانەوەی ژیانی.

لە ساڵی 2018دا پزیشکانی نەشتەرگەری وەرەمێکی شێرپەنجەیییان لە گوێی دەرهێنا و هەروەها دواتر دەرکەوت کە جۆرێکی سەرەتایی شێرپەنجەی پێستی هەیە کە پێی دەوترێت نەخۆشی بۆین.

لویس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر چەندین کاتژمێر لەبەر خۆر لە تەنیشت حەوزی ئاو یان لە کەناراوەکاندا ماوەتەوە بۆ ئەوەی پێستی رەنگێکی تۆختر وەربگرێت.

پزیشکەکان چەندین گرێیان لە جەستەیدا دەرهێنا کە ئاماژەبوون بۆ جۆری جیاوازی شێرپەنجە وەک، گوێ، لوت، ناوچەوان و سنگی کە سەرجەمیان گرێی شێرپەنجەیی بوون.

بابەتی پێشتر

بۆ زیادکردنی متمانە و توانا ئەم رەنگانە بپۆشە

بابەتی دواتر

کاماڤینگا هەناسەی بۆ ڕیاڵ مەدرید گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share