لەتیف نێروەیی: شێوازی بانگەشەی قوباد تاڵەبانی بەرپرسانی هەولێری تەنگەتاوکردووە

لەتیف نێروەیی رایگەیاند، شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردنی قوباد تاڵەبانی لە سنووری هەولێر چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی تەنگەتاوکردووە.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “شپرزەبوون و تەنگەتاوی چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی لە ئیدارەی پارێزگای هەولێر بەرامبەر بە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی پەیوەست نییە بە کردنەوەی پڕۆژەی رێگای فیدراڵی لە شاری کۆیە، بەڵکو پەیوەستە بەو شێوازە بانگەشە خاکی و مەیدانی و سەرنجڕاکێشەی کە بەشێوازێکی سەردەمیانە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لە سنوری هەولێر بەڕێوەی دەبات”.

وتیشی، “ئەم جۆرە لە بانگەشەی راستەوخۆ و تێکەڵاوبوون لەگەڵ خەڵکدا لەلایەن جەماوەری دەڤەرەکەوە پێشوازیی گەرمی لێدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share