فازیڵ سەعید، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، هۆکاری کارنەکردنی بەشێکی مۆلیدەکان دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی تەکنیکی، بەشێکیان گازیان نییە یاخود شکاون.
ئاماژەی بەوەشدا، 24 کاتژمێر مۆڵەت دراوە پێیان بۆ چاککردنەوەی مۆلیدەکان و کارکردن، بەپێچەوانەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت