ئاگرەکەی ناو پرۆژەی نیشتەجێبوونی رۆژ سیتی کۆنتڕۆڵکرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو ئاگرەی لەناو دوکانەکانی ناو پرۆژەی نیشتەجێبوونی رۆژ سیتی کەوتەوە، کۆنتڕۆڵکراوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لەناو دوکانەکانی ناو پرۆژەی نیشتەجێبوونی رۆژ سیتی کەوتەوە، بە ماوەیەکی کەم لەلایەن تیمەکانمانەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئارام عەلی وتی، بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکە و دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەوەی پێویستمان بە کاتە و لە کاتەکانی دواتردا بڵاویدەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share