شارەزایەکی کەشناسی: باران دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی بارستەهەوای ساردی جەمسەری باکوور و کاریگەریی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا، شەپۆلێکی مامناوەند و پچڕپچڕی بارانبارین سنووری پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە و بۆ ڕۆژی یەکشەممەش، ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە، بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت و لە هەندێک کات و شوێنیشدا، هەورەبروسکە چالاک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریی ئەو ناجێگیرییە لە کەشی ناوچەکانمان تاوەکو بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، بەردەوامیی دەبێت و پاشان کەش جێگیر دەبێتەوە، پلەی گەرمییش جێگیر دەبێت.

دەشڵێت، لەگەڵ نەمانی کاریگەریی ئەو بارانبارینە، لە ئێوارەی دووشەممەوە، بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری لەسەر ناوچەکانی باکووری ئێران چالاک دەبێت و ئەمەش دەبێتەهۆی جێگیربوونی کەشوهەوا لە ناوچەکانمان و چالاکبوونی بای باکووری ڕۆژهەڵات لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، ئیدارەی ڕاپەڕین و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی، خێرای بایەکە زیاتر دەبێت لەنێوان 15-45کم لە کاتژمێرێکدا، کاریگەرییەکەی تا ڕۆژی چوارشەممە، بەردەوامیی دەبێت، پلەی گەرمییش لەو ماوەیەدا لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان و هەولێر و دهۆک و کەرکوک بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوئیە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و هەڵەبجە بە جێگیری دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەرێک لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

فەرمانبەرێکی چاککردنەوە لەکاتی چاککردنەوەی گرفتێکی کارەبادا، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا. وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، فەرمانبەرێکی چاککردنەوەی…
Total
0
Share