ئەپیکور: کۆمپانیاکانی نەوت شەفافییەتیان دەوێت

وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆمپانیاکانی نەوت، شەفافییەتیان دەوێت و دەیانەوێت بزانن کەی و چۆن پارەکانیان وەردەگرن.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) رایگەیاند، کردنەوەی بۆریی جەیهان لە هەموو شتێک گرنگترە و کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور، بەردەوام لە مشتومڕدابوون بۆ ئەوەی بۆرییەکە زووتر بکرێتەوە.

وتیشی، “کۆمپانیاکانمان داوای بڕەپارەی خۆیان دەکەن و لەگەڵ حکومەتی هەرێم، کۆکن لەسەر ئەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی سۆمۆوە بێت”.

باسیلەوەشکرد، “بۆ ماوەی 12 رۆژ نەوتی عێراق لە مەترسیدابوو، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاستی فرۆشی نەوت و ئاستی داهات، بەرزبکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share