سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرکەوتووبوون لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەلی کاری زۆریان بۆ گەنجان رەخساندووە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ئەولەویەتی حکومەت کەمکردنەوەی بێکاری، بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووە.
وتیشی، حکومەت سەرکەوتووبووە لە کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەلی کاری زۆریش بۆ گەنجان رەخسێندراوە کە تاوەکو ئێستاش کار بۆ رەخساندنی هەلی کاری زیاتر دەکرێت.