ڕێژەی بەشداری پێش كاتژمێرێك لە داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان

تا كاتژمێرێك پێش داخستنی بنكەكانی دەنگدان، لە پارێزگای سلێمانی ڕێژەی دەنگدانی تایبەت بەراورد بە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك زیاترە.

بەپێی ئەو ئامارانەی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە ناوەندەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراقیان وەرگرتووە، تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر ڕێژەی دەنگدان گەیشتووەتە نزیكەی 70%ی دەنگدەرانی تایبەت، لە دهۆكیش گەیشتووەتە 70%، لەكاتێكدا لە پارێزگای سلێمانی ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە زیاتر لە 75%.

تایبەت بە ئیدارە سەربەخۆكانیش، بەپێی ئامارەكان رێژەی دەنگدان لە ئیدارەی ڕاپەرین نزیكەی 90%ــە، لە گرەمیانیش نزیكەی 80%ی دەنگدەرانی تایبەت دەنگیان داوە.

بابەتی پێشتر

هۆشداری.. بەهۆی شاشە زیرەکەکانەوە تا 2050 نیوەی دانیشتووانی زەوی تووشی کێشەی بینین دەبن

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: زیاتر لە یەک ملیۆن پێوەری زیرەک بەستراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share