ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق: وەزارەتی دارایی پلانێکی بەپەلە ئامادەدەکات بۆ بەرزکردنەوەی داهاتەکان

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمیی داهات و داڕشتنەوەی ئابوریی عێراق، وەزارەتی دارایی پلانێکی بەپەلە ئامادەدەکات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕووبەڕووی کەلێنی دارایی بووەتەوە کە مانگانە بە نزیکەی 9.5 ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت، ئەمەش لە ئەنجامی کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت بۆ دەرەوەی وڵاتە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی پلانێکی بەپەلە دادەڕێژێت کە تێیدا قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە گرتنەبەر ڕێوشوێنی گونجاو بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی باج و ڕسومات و چاکسازیی دارایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
Total
0
Share