بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم شەش رۆژ پشووی راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەمەبەستی کارئاسانی لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاردرا ئەو ناوەندانەی کە دەبنە بنکەی هەڵبژاردن، لە رۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025، بدرێنە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان”.
لەبارەی وادەی پشووی ناوەندەکانی خوێندنەوە رایگەیاند، “لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 تاوەکو 11ی تشرینی دووەمی 2025، لە سەرجەم ناوەندە حکومی و ناحکومەییەکان دەبێتە پشوو، رۆژی 12 تشرینی دووەمی 2025 دەوامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە”.