پێشڕەو مەلاوەیسی: یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد

رۆژنامەنووسێک رایگەیاند، یەك وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد.

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار، دەڵێت، لە یەكەم وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەراسیمی ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی، كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان نەك غائب بوون بگرە نەیانتوانی یەك چرکە وتارەكەی بگوازنەوە، بۆیە دەستەكەیان كەشفتربوو، هەرچەندە ئێمەومانان باش دەزانین لە كوێوە ئاڕاستەدەكرێن، هەندێكیشیان ئاڕاستەی كەسیی دەكرێن، چونكە لە خاوەندارێتی حزبی دەرچوون، ئەو كەناڵانە بەشوێن رووداوێكەوەن كە لەسنووری سلێمانی و بەتایبەت زۆنی سەوز رووبدات تا لە بەرچاوی خەڵك و بۆڕای گشتی وێنە بچووكەكان گەورە بكەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، خەڵكی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بوون تاوەکو گوێبیستی وتاری سەرۆكی حزبێكی كاریگەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان بن کە رۆڵ دەگێڕێت و حیساب لە  سەر بڕیار و رای دەكرێت ئەگەر ئەو كەناڵانە حزبی نەبوونایە دەیانتوانی یەكەم وتاری سەرۆكی یەكێتی بگوازنەوە، بە مەرجێك داراییەكی زەبەلاحیان لەبەردەستە بێگومان لەسەر داهاتی خەڵكی بەش مەینەتی هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، بەوپەڕی بڕوام دەڵێم، لە هەرێمی كوردستان هەر كەناڵێكی راگەیاندن یان سایت و پەیجێك بانگەشەی سەربەخۆیان كرد ئەوا راستی دەشارنەوە و خۆیان لە ناسنامە راستەقینەكەیان دەشارنەوە، بەڵام لای ئێمەی رۆژنامەنووسان دەستەكەیان كەشفە.

باس لەوەشدەکات، زیاتر كاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم بۆ دەركەوت، بێجگە لەوەی بەیەك وتار دەستی هەموو كەناڵە بەناو سەربەخۆكانی كەشفكرد، هەروەها ترسم لە حزبە بەناو ركابەرەكانی یەكێتی و سەرۆكەكەی بینی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: بەغداد بەردەوام بێت لە دروستكردنی كێشە بۆ مووچە كاردانەوەی ئێمە بە دڵی ئەوان نابێت

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هۆشداری بە حكومەتی عێراق و دەڵێت، ” بەغداد…
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لەبارەی زمانی کوردی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی…
Total
0
Share