حكومەتی عێراق پڕۆژەكەی قوباد تاڵەبانی دەكات بنەما بۆ پێدانی مووچە بە فەرمانبەران

بایۆمەتری پڕۆژەی قوباد تاڵەبانی بوو حكومەتی عێراقی بە رەسمی كردی بە بنەما بۆ پێدانی مووچە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەكەی قوباد تاڵەبانی كردە بنەما بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیاریدا بایۆمەتری بكاتە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبونەوەیەكدا كە بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچووە، بڕیاردراوە بایۆمەتری بكرێتە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان، بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

بەپێی بڕیارەكە، پێویستە حكومەتی هەرێم سەرجەم زانیارییەكان لەو بارەیەوە رادەستی وەزارەتی پلاندانان بكات تا لەئەمساڵدا سەرجەم رێوشوێنەكان لەو بارەیەوە تەواوبكرێن.

پڕۆژەی تۆماركردنی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران لە بایۆمەتری كە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە ئامادەكرا، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2016 و لەكابینەی هەشتەمدا خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.\

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
Total
0
Share