نرخی زێڕ بەرزتربووەوە

نرخی زێڕ بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 4360 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ هەینی، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 361 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا شەوی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 310 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش باس لەوە دەکەن، نرخەکەی لە داهاتوودا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
Total
0
Share