سەرمایەدارێکی جیهانی: باڵادەستیی دۆلار بەسەر جیهاندا لە پێنج ساڵی داهاتوودا کۆتاییدێت

سەرمایەدارێکی روسی کە لە بازاڕی جیهانیدا پێگەی بەهێزی هەیە سەبارەت بە دۆلار دەڵێت، ئەو دراوە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەو باڵادەستییەی هەیەتی لە جیهاندا لەدەستیدەدات.

ئۆلیگا دیریباسکا کە سەرمایەدارێکی جیهانیی بە رەچەڵەک روسییە دەڵێت، “لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جیهان سەقامگیریی زیاتر بەخۆوەدەبینێت و دراو جۆراوجۆریی زیاتری دەبێت لە بازاڕی جیهاندا، دراوە دیجیتاڵییەکان سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن”.

ئەو سەرمایەدارە باسی لەوەکردووە، “سەرەتای نەمانی باڵادەستی دۆلار لەوەوە دەستپێدەکات کە وەک چەکێکی تۆڵە بەرامبەر ئەو وڵاتانە بەکاردەهێنرێت کە بە دژ دادەنرێن بەبێ هیچ رێگایەکی یاسایی دۆلار بەرامبەریان بەکاردەهێنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ تاوتوێکردنی بەهای دۆلار. بەپێی ئەو زانیارییانەی…
Total
0
Share