د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی خۆی، بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت هەرێمی کوردستان سەدا 50ـی داهاتی نانەوتی [120 ملیار] ڕادەست بکات، ئێستا ئەو بڕە پارەیە بە هەرێمی کوردستان دابینناکرێت چونکە دەڵێن داهاتی خاڵە سنوورییەکان کەمیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی نوێی عێراق کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دارایی گرتووەتەبەر کە دەبێت ئەو بڕە پارەیە 120 ملیار دینار بێت، بەڵام ئەوە نابێتە کێشەیەکی گەورە و دەکرێت لەناو ئەنجومەنی وەزیران چارەسەری بکەین، بەگوێرەی یاساکان، دەبێت سەدا 50ـی داهاتی ناوخۆ بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بۆیە دەبێت بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی چاودێریی دارایی هەردوولا ئەو ڕێژەیە دیاریبکرێت کە چەندە و دواتر لەناو ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت.
د. خالید شوانی، ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر پابەندی هەبێت بەو ڕێککەوتنەی پێشتر کراوە، مووچەی فەرمانبەران دواناکەوێت، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێبکات، باقییەکەی دیکە ئیشی ئێمەیە بتوانین مووچە دابینبکەین.”