نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو مانگی رابردوو

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی نزیکەی 57 رۆژی رابردوودا.

ئەمڕۆ شەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 70 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە رێژەی 1.14% بەرزبووەوە و گەیشتە 65 دۆلار و 72 سەنت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە 27ـی 9ـی 2025 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستیپێکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: حکومەتی عێراق نرخی نەوتی لەسەر گرانکردووین و یەک لیتریشی نەناردووە

سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فرۆشتنی سوتەمەنییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە حکومەتی عێراق نرخی فرۆشتنی نەوتی…
Total
0
Share