پێشبینیدەكرێت پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق شەش مانگ دوابكەوێت

پەرلەمانتارێكی پێشوو پێشبینیدەكات بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتەوە، پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق شەش مانگ دوابكەوێت.

فازڵ فەتلاوی ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت كاردەكاتەسەر پەسەندكردنی بودجە و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەكان.

“ناكۆكییەكان لەسەر دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیران بەردەوامن و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بەشێوەیەكی خراپ كاردەكاتەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ”، فەتلاوی بەو شێوەیە بۆ میدیای عێراقی دوا.

ئەو دەڵێت، “پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا پەسەند دەكرێت و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە

حکومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند، “دواکەوتنی مووچە کاریگەریی خراپی لەسەر بژێویی هاوڵاتییان دروستکردووە”. فەرمانگەی میدیا…
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share