یوتیوبیش سزای خستەسەر ڕوسیا

پێگەی یوتیوب ئاشکرایکرد، سزا دەخەنەسەر سەرجەم ئەو کەناڵانەی سەربە حکومەتی ڕوسیان، ئەمەش لەدوای سزا یەک لەدوای یەکەکانی وڵاتانی خۆرئاوا دێت دژی ئەو وڵاتە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا.

هەریەکە لە یوتیوب و گوگڵ پلەیی سەربە کۆمپانیای گوگڵ، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕوسیا ڕاگرت، لەناویشیاندا خزمەتگوزاریی بەشداربوون، دوای سەپاندنی سزا ئابورییەکان بەسەر بانکەکانی ڕوسیادا.

کۆمپانیای گوگڵ دەڵێت، سەرجەم ڕێکلامەکانی ڕوسیا بۆ ماوەیەکی کاتی لەسەرتاسەری جیهان ڕادەگرێت.

پێشتر هەریەکە لە گوگڵ و یوتیوب فرۆشتنی ڕیکلامەکانی ئینتەرنێتیان بە ڕوسیا ڕاگرتبوو، هاوشێوەی ئەمانیش هەریەکە لە تویتەر و سناپ چات ئەو سزایەیان بەسەر ڕوسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ڕوسیا.

ئەمڕۆ پێگەی یوتیوب ڕایگەیاند، سزاکانیان فراوانکردووە بۆ سەرجەم لایەنەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیاکە لە ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share