سێ ئەمریكی خەڵاتی نۆبڵی ئابوری دەبەنەوە

سێ شارەزای ئابوریی ئەمریكی كە لە نێویاندا دادوەری پێشووی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا هەیە خەڵاتی نۆبڵی ئابوریی ئەمساڵ وەك براوەی خەڵاتی ئابوریی ئەمساڵ دیاریكراون.

براوەكانی خەڵاتەكە بریتین لە هەریەك لە بن برنانكی، دادوەری پێشووی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریكا و دۆگلاس دایمۆند و فیلیپ دیبفیگ.

ئەكادیمیای شاهانەی سوید تایبەتمەند لە بواری خەڵاتەكەدا ئەمڕۆ ناوی براوەكانی ئاشكراكرد بەهۆی “توێژینەوەكانیان لە بواری بانكەكان و قەیرانە داراییەكان”.

لە ڕاگەیەندراوی ئەكادیمییەكەدا هاتووە، سێ براوەكە “بەشداربوون لە باشكردنی تێگەیشتنمان بۆ ڕۆڵی بانكەكان لە بواری ئابوریدا، بەتایبەت لەكاتی قەیرانە داراییەكاندا”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “لە ئەنجامە گرنگەكانی توێژینەوەكانیاندا، گرنگیی خۆوەلانان لە هەرەسهێنانی بانكەكان ئاشكراكراوە”.

بن برنانكی (68 ساڵ) بانكی ناوەندیی ئەمریكای لەنێوان ساڵانی 2006 و 2014 بەڕێوەبردووە. لەو ماوەیەدا كە قەیرانی دارایی ساڵی 2008 و هەرەسهێنانی بانكی (لیمان برازەرز)ی ئەمریكی ڕوویداوە.

وەرزی نۆبڵ دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بە خەڵاتی پزیشكی دەستیپێكرد كە سڤانتی باپۆ-ی سویدی بووە براوەی لەپای ئاشكراكردنی نهێنییەكانی ترشی ناوەكیی مرۆڤە سەرەتاییەكان.

ڕۆژی سێشەممەش سێ زانا پێكەوە خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان بردەوە كە بریتی بوون لە هەریەك لە ئالان ئەسپیكت-ی فەرەنسی و جۆن كلاوسەر-ی ئەمریكی و ئەنتۆن تسایلینگر-ی نەمسایی.

توێژەران كارۆلین بیرتۆزی، مۆرتن میلدال و باری شاربلس خەڵاتی نۆبڵی كیمیایان بردەوە بەهۆی ئەو دەستكەوتە زانستییەی لە پەرەپێدانی ئەوەی ناودەبرێت كیمیای كلیك (الكيمياء النقرية- Click chemistry)‏ بەدەستیانهێناوە، لقێكی دیكەی كیمیایە و تاوتوێی ئەو كارلێكانە دەكات كە لە نێو سیستمە زیندووەكاندا ڕوودەدات، بەبێ ڕوودانی دەستێوەردان لە دەرەوە لە پڕۆسەی گۆڕانكارییەكەدا.

پێنجشەممەش ئانی ئیرنۆ-ی ڕۆماننوسی فەرەنسی بە براوەی خەڵاتی ئەدەب دیاریكرا.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی 2022 براوەكەی هەریەك ئەلیس بیالیاتسكی چالاكوانی مافدۆستی بیلاڕوسی و ڕێكخراوی میمۆریاڵی ڕوسی بۆ مافەكانی مرۆڤ و سەنتەری ئازادییە مەدەنییەكانی ئۆكرانیا بوو، بەهۆی هەوڵەكانیان لە تۆماركردنی تاوانەكانی جەنگ و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی بنزیمەی لە هۆڵەندا دۆزییەوە

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share