راگەیەندراوێکی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم، راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تـ.ـیرۆریست بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکان، دەستبەجێ توانییان لە ئەنجامی بەدواداچوونەکان، شوێنی تـ.ـیرۆریستان لە شاری سلێمانی دەستنیشانبکەن و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 22 تاوەکو 24ـی 6ـی 2025 دەستگیریان بکەن و یەکێک لە تـ.ـیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگریی شارستانی بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای دانپێدانان، دەرکەوت تـ.ـیرۆریستان بەنیازبوون لە پیلانی یەکەمدا، ژەهر بکەنە ناو تانکیی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە پیلانی دووەمدا لە رێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە، تەقینەوە ئەنجامبدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە سەرکەوتوویی توانییان شکست بە پیلانی تـ.ـیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن.

دەشڵێت، “لەئێستادا تـ.ـیرۆریستان بە ماددەی 2ـی تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share