بەهۆی بارانەوە رێگای هەولێر – رانیە داخرا

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە رێگای هەولێر – رانیە بە شێوەیەکی کاتی داخرا.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی شاری هەولێر و ناوچەکەی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گلدانەوەی ئاوێکی زۆر لە بەنداوی گۆمەسپان و زیادبوونی لە ماوەکانی داھاتوودا کە بەشێوەیەکی کاتی ئاو رێگاکە دابپۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشداریی دەدەینە ھاوڵاتییان و شوفێرەکان، کە ئەم رێگایە بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت و دەتوانن رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

ئاشکراشیکرد، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر لە رێگاکە ئامادەییان ھەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی ھاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
Total
0
Share