قەدەغەی هاتوچۆ ئەم كەسانە ناگرێتەوە

سەندیكای رۆژنامەنووسان سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رۆژنامەنووسان بڕیاریدا و دەڵێت، “قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە بەمەرجێك هەڵگری ناسنامەی دەزگاكەی بێت”.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم رۆژنامەنووسانی هەرێم كە هەڵگری ناسنامەی سەندیكا یاخود دەزگاكانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا، سەرجەم لق و نووسینگەكانی سەندیكا راسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە هەماهەنگیدابن بەمەبەستی هاوكاریكردنی پەیامنێران و تیمەكانی راگەیاندن لەو رۆژانەدا.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، “سەندیكا لە نووسراوەكەیدا داوایەك لە رۆژنامەنووسان دەكات و دەڵێت، “رۆژنامەنووسان جگە راپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان لە رۆژانی قەدەعەی هاتوچۆدا، وەك ئەركێكی نیشتیمانی بەشداریی سەرژمێریی دانیشتووان بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ساڵی 2023دا لە سنووری سلێمانی زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، “خۆشبەختانە لە ساڵی رابردوودا کارمەندەکانمان رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبوونەتەوە، هاوکات…
Total
0
Share