لەبارەی ناردنی مووچەوە مووچەخۆران دڵنیادەكرێنەوە

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت و ئەگەر یاسای بودجەش هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم لەو 618 ملیار دینارە زیاتر دەبێت كە بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نێردراوە.

وتیشی، “گرفتەكە لەوەدایە لایەنە سیاسییەكان كاریگەرییان لەسەر بڕیاری حكومەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت بە نموونە بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەترسی “داڕمانی ئابوری”ی هەرێم لەئارادایە؟ پەیمانگای واشنتن: باشترە هەرێم لەبواری وزەدا هەماهەنگی لەگەڵ بەغداد بكات

بۆ دووركەوتنەوە لە هەرەسهێنانی ئابوریی هەرێمی كوردستان و چارەسەری ناكۆكییە ‏ناوخۆییەكان لە عێراق دەربارەی وزە، پەیمانگای واشنتن چەند…
Total
0
Share