تەرمی مێردمنداڵێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە و رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ تيمی ژێرئاوی قەنديل تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن 10 ساڵانيان بەناوی ئەيوب عەدنان کەريم لە زێی گەورە دۆزيەوە کە خنکابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.