زەوی دابەشکرا و خانەنشینان ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەزوور لیستی ناوی ئەو خانەنشینانەی بڵاوکردەوە کە فەرمانی تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوونیان بۆ دەرچووە و داوا دەکات لە سێ ڕۆژی داهاتوودا لە ڕۆژی 28ـی حوزەیرانەوە سەردانی هۆبەی موڵکایەتیی شارەوانییەکەیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ووردبینی و ئەستۆپاکی، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

شارەوانیی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، هەر خانەنشینێک پێنج کۆپیی ڕەنگاوڕەنگی (کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری +کارتی زانیاری) لەسەر یەک لاپەڕەی (A4)+ ناوی چواری + ژمارە مۆبایل) لەگەڵ خۆی بهێنێت.

هاوکات ئاماژە بەوەشدەدات، ئەوانەی لە ژیاندا نەماون، وێنەیەک لە بەڵگەنامەی مـ.ـردن (وەفاتنامە) بهێنن، هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشن، یان بەهۆی زۆریی تەمەنیانەوە ناتوانن سەردان بکەن، دەتوانن لە ڕێگەی کوڕ و کچەکانیانەوە پێداویستییەکانیان بهێنن.

شارەوانیی شارەزوور لیستی ناوەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، جگە لەم ناوانەی بڵاوکراوەتەوە هیچ هاوڵاتییەکی دیکە سەردان نەکات تا کاتی بڵاوکردنەوەی ناوەکەی.

May be an image of blueprint and text

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share