وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەمریکا ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییانە دەکات کە لە 14ـی تەمموزەوە کێڵگە نەوتییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەئامانجگرتووە.

دەشڵێت، ئەم هێرشانە سەقامگیری و داهاتووی ئابوریی عێراق دەخەنە مەترسیەوە و ئەرکی حکومەتی عێراقە، کە خاک و تەواوی هاوڵاتییانی بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم هێرشانە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانە دەکەنە ئامانج کە لەگەڵ عێراق لە کاردان بۆ وەبەرهێنان لە داهاتووی عێراقدا. ئەمریکا بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشانمان لە سەرانسەری عێراق کە کاردەکەن بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، فیدراڵی و سەروەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share