ئەمریكا فڕۆكەوانە ئەفغانییەكان لە تاجیكستانەوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتەكەی

ئەمریكا بڕیاریداوە ئەو 150 فڕۆكەوانە ئەفغانییەی كە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی وڵاتەكەیان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە هەڵاتن بۆ تاجیكستان بگوازێتەوە بۆ ئەمریكا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستاندا لەلایەن تاڵیبان، زیاتر لە 150 فڕۆکەوان و سەربازیی ئەفغانی کە لەلایەن ئەمریکاوە مەشقیان پێکراوە زۆرینەشیان زمانی ئینگلیزی دەزانن بە فڕۆکەکانیانەوە هەڵاتن بۆ تاجیکستان و لەوێ دەستبەسەرکراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی ئەمریكا بڕیاریداوە ئەو فڕۆكەوانانە لە تاجیكستانەوە بگوازێتەوە بۆ ئیمارات و دواتریش بۆ ئەمریكا، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە.

دوو فڕۆكەوانی ئەفغانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە، لەڕێی گەشتێکەوە کە حکومەتی ئەمریکا دابینیکردووە ئامادەکاریی كراوە بۆ گواستنەوەیان بۆ ئیمارات و دواتر بۆ ئەمریكا.

فڕۆكەوانە ئەفغانییەكان هیوایان خواستووە كە بەزویی بڕۆنە دەرەوەی تاجیكستان.

پێشتریش ئەمریكا ڕێکەوتنێکی واژووكردبوو کە ڕێگە بەگەڕانەوەی کۆمەڵێکی دیکەی فڕۆکەوان و سەربازە ئەفغانییەکان دەدات لە ئۆزبەکستانەوە بگوازرێنەوە بۆ ئیمارات.

بابەتی پێشتر

یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

بابەتی دواتر

ئەمریکا کڕینی حەپی چارەسەری کۆرۆنا دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share