سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: تادێت بە مووشەکی زیاتر وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدەینەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، “بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل، تا ئێستا 320%ـی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران لەناوچوون”.

نووسیویشیەتی، “بەڵام ئێران هەر بەردەوامە لە هەڵدانی مووشەک بە ڕێژەیەکی بەرزتر. ئێستا، دوژمن ئامانجی لەناوبردنی %500ـیان هەیە! ئەمەش دەستکەوتێکی ناوازەیە بۆ سوپای ئەمریکا!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا: رێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری هێشتا لەژێر پێداچوونەوەدان

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچبەری بەردەوامە. جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا،…
Total
0
Share